Erbil 31°C دووشەممە 06 تەمووز 02:33

وەزارەتی بازرگانی دەستپێکردنی دابەشکردنی بەشەخۆراکی ڕاگەیاند

Kurdistan Ahmed
100%

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، کە لە ئەمڕۆ شەممە 4ی تەممووزی 2026ەوە، پڕۆسەی بڕین و دابینکردنی ژەمێکی نوێی ماددەکانی ناو سەبەتەی خۆراک (بەشەخۆراک) و سەبەتەی چاودێریی کۆمەڵایەتی دەستی پێکردووە.

کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی ماددە خۆراکییەکان، داوای لە سەرجەم بریکارەکانی خۆراک لە بەغداد و پارێزگاکان کرد، کە سەردانی سەنتەرەکانی فرۆشتن بکەن بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان و وەرگرتنی بەشەخۆراکی هاووڵاتیان. ئامانج لەم هەنگاوە دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی خێزانەکانە لە کاتی خۆیدا.

لەما هاشم ئەلمووسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانیی ماددە خۆراکییەکان جەختی کردەوە، کە پڕۆسەی بڕین و دابینکردن بەپێی خشتەیەکی زەمەنیی دیاریکراو بەڕێوە دەچێت. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، کە پێویستە بریکاران پابەندی ڕێنماییەکان بن و پڕۆسەی بڕینی پارە تەنها لە ڕێگەی ئامێرەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی (POS) ئەنجام بدەن، ئەمەش بە ئامانجی خێراکردنی ڕێکارەکان و مسۆگەرکردنی انسیابیی کارەکان لە ناو فەرمانگەکانی حکوومەتدا.

وەزارەتی بازرگانی دڵنیایی دایە هاووڵاتیان، کە سەرجەم ئەو ماددانەی لە ناو سەبەتەی خۆراکدا دابەش دەکرێن، پشکنینی وردی تاقیگەیی و فیزیایییان بۆ کراوە تاوەکو دڵنیایی بدرێت لە شیاوی و کوالێتیی بەرهەمەکان و گونجانیان لەگەڵ ستانداردە تەندروستییەکان بەرلەوەی بگەنە دەستی بەکاربەران. ئەم هەنگاوە بەشێکە لە ستراتیژیی حکوومەت بۆ پشتگیریکردنی سەقامگیریی بازاڕ و کەمکردنەوەی باری دارایی لەسەر شانی هاووڵاتیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.