نێچیرڤان بارزانی و محەمەد باقر قالیباف کۆبوونەوە و هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامى و سەقامگیری و پشتبەستن بە دیالۆگ و چارەسەرکردنی ئاشتييانه‌ى کێشە و ئاڵۆزییەکان کردەوە.
هه‌ر له چوارچێوه‌ى كارنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ تاران، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 3ـی تەمووز، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامیی ئێران کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، ده‌رباره‌ى پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئيسلاميى ئێران‌دا و گرنگیی فراوانکردنی ئاسۆکانی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش بيروڕايان گۆڕييهوه، هەروەها پشتگيريى خۆیان بۆ پەیوەندیی له‌مێژينه و دۆستانه‌ى نێوان هەردوولا لە سەرجەم ئاستەکاندا دووپات کردەوە.
بارودۆخی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکان، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو. لەمبارەیەوە هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامى و سەقامگیری و پشتبەستن بە دیالۆگ و چارەسەرکردنی ئاشتييانه‌ى کێشە و ئاڵۆزییەکان کردەوە.
دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى نێوان كۆمارى ئيسلاميى ئێران و ئه‌مه‌ريكا بۆ ڕێككه‌وتن، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. هه‌ردوولا هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ گفتوگۆ و هه‌وڵه ديپلۆماسييهكان و ئارامى و سهقامگيرييهكى ههميشهيى بۆ ناوچه‌كه، خواست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.