نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ عەباس عێراقچی کۆبووەوە و هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و هەماهەنگیی هەمەلایەنە کردەوە.
بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 3ـی تەمووز، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تاران، لەگەڵ عەباس عه‌راقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆبووەوە.
لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانيان لەگەڵ ئێران‌دا تاوتوێ کرد و ده‌رباره‌ى پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش بيروڕايان گۆڕییەوە، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سه‌ر ڕاوه‌ستانى شه‌ڕ و دوایین پێشهاتەكانى ناوچه‌كه.
هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و هەماهەنگیی هەمەلایەنە کردەوە، بە شێوه‌يه‌ك کە خزمەت بە پاراستنی ئاسایش، سەقامگیری و بەرژەوەندیی گەلانی ناوچەکە بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.