Erbil 31°C یەکشەممە 05 تەمووز 20:14

پیاوێك دوای 8 رۆژ لە بوومەلەرزەكەی ڤەنزوێلا رزگار كرا

کوردستان TV
100%

پیاوێك دوای تێپەڕبوونی 8 رۆژ بەسەر بوومەلەرزە وێرانكەرەكەی ڤەنزوێلا، بە زیندوویی لەژێر داروبەردووە رووخاوەكان دەرهێنرا، هاوسەرەكەی رزگاركردنی مێردەكەی بە پەرجوو (موعجیزە) ناو دەبات.

ئەو تیمە فریاگوزارییە نێودەوڵەتییەی كە ماوەی چەند رۆژێكە لە ڤەنزوێلان، ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرکەوتووبوون لە ڕزگارکردنی کەسێک بە زیندوویی لەژێر داروبەردووی بوومەلەرزەدا، ئەمەش دوای تێپەڕبوونی 8 ڕۆژ بەسەر ئەو کارەساتە کە لە بەرەبەیانی رۆژی 24ی مانگی رابردوو ڕووی دا.

ئەو كەسەی رزگاركراوە پیاوێكە بەناوی (هێرنان خێڵ) تەمەن 43 ساڵ، ڕزگاركردنەكەشی دوای ئەم ماوە دوور و درێژە وەک پەرجوو سەیر دەکرێت.

هێرنان كە كاری پاسەوانی دەكرد، لە كاتی كەوتنەوەی بوومەلەرزەكەدا لەناو ژووری پاسەوانییەكەیدا بوو لەو باڵەخانەیەی كاری تێدا دەكرد لە ناوچەیەكی باکوری ڤەنزوێلا.

گۆسپیمار كە خێزانی هێرنانە، دوای ئەوەی هەواڵی رزگاركردنی هاوسەرەکەیان پێداوە، تووشی سەرسوڕمان بووە و وەك پەرجووی بینیوە.

ماوەی چەند رۆژێكە تیمەكانی فریاگوزاری 7 وڵات (ڤەنزوێلا، چیلی، ئەمریکا، پورتوگال، کۆستاریکا، سیالڤادۆر و مەکسیک) بۆ دۆزینەوەی قوربانییانی بوومەلەرزە بەشێوەی بەردەوام كار دەكەن.

بەگوێرەی دوایین ئاماری فەرمی، بەهۆی دوو بوومەلەرزەکەی ڤەنزوێلا تا ئێستا 2300 كەس گیانیان لەدەستداوە و  ژمارەیەکی یەکجار زۆری دیكەش هەتا ئێستا بێسەروشوێنن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.