ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، لە میانی چالاکییەکی شانازی هاوڕەگەزبازان لە ئەستەنبوڵ، پۆلیسی تورکیا لانیکەم 50 کەسی دەستگیرکرد، لەنێویاندا ڕۆژنامەنووسێک كه ڕووماڵی چاڵاكییه‌كه‌ی كرد بوو.
میدیاكانی توركیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه، پۆلیسی چاڵاكییه مه‌ده‌نییه‌كان لە دەوروبەری گۆڕەپانی بەناوبانگی تەقسیمی ئەستەنبوڵ به فراوانی مه‌یدانه‌كه وه‌ستابوون بۆ دروستكردنی ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌نه‌چوونی چاڵاكیه‌كه كه تایبه‌ت بوو به "شانازی هاوڕه‌گه‌زخوازی".
له‌م كاته‌دا پۆلیس به بیانووی قه‌ده‌غه‌كردنی خۆپیشاندان و چاڵاكی له شوێنه گشتییه‌كان ده‌یان كه‌سی له ئه‌نجامده‌رانی چاڵاكییه‌كه ده‌ستگیركرد كه نزیكه‌ی 50 كه‌س ده‌بوون بەتایبەتی لە قەزای کادیکۆ لە دیوی ئاسیای ئیستانبول.
ای خۆیه‌وه، کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی تورکیا نیگه‌رانی خۆیان له ڕووداوی ده‌ستگیركردنی ڕۆژنامه‌نووسێك به‌ناوی "موبیرا ئونسالی" ڕاگەیاند كه به كارێكی پیشه‌یی رۆژنامه‌وانی له‌و چاڵاكییه ئاماده بوو.
هاوڕەگەزبازی دژی یاساکانی تورکیا نییە، بەڵام ئەندامانی کۆمەڵگەی LGBTQ+ زۆرجار تووشی ڕەخنەی توند دەبن لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیاوە، کە ئەوان بە هۆکاری دابەزینی ڕێژەی لەدایکبوون دەزانن.
لە ساڵی 2015ەوە له ته‌واوی توركیا به بڕیارێك ڕێپێوانی ساڵانەی شانازی هاوڕەگەزبازان قەدەغە کراوە، ئه‌وه‌ش به پاساوی تێكدانی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانی له توركیادا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.