ئه‌مڕۆ یەکشەممە، حکوومەتی ئیسرائیل له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تدا دانی بەو جینۆسایدەدا نا کە لە جەنگی جیهانی یەکەمدا لە ژێر دەسەڵاتی عوسمانی‌دا دژی ئەرمەنییەکان ئەنجامدرا، ئەمەش هەنگاوێک ده‌بینرێ کە ئاماژەیە بۆ پەرەسەندنی گرژیی سیاسی لەگەڵ تورکیادا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه،: حكوومه‌تی ئیسرائیل له بڕیارێكی مێژوویدا توانی به كۆی ده‌نگ دان به جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كاندا بنێت.
ئه‌وه‌ش هاتووه: ئه‌م بڕیاره‌ی حكوومه‌تی ئیسرائیل له‌سه‌ر پێشنیارێكی وه‌زیری ده‌ره‌وه "گیدۆن سه‌عار" هات كه داوای كرد ئیسرائیل به فه‌رمی دان به جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كاندا بنێت، دواتر به كۆی ده‌نگی وه‌زیره‌كانی حكوومه‌تی ئیسرائیل پێشنیاره‌كه په‌سه‌ندكرا.
بڕیار وایه له ڕۆژانی داهاتوودا پڕۆژه بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی ئیسرائیل بۆ داننان به جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان به‌رز بكرێته‌وه بۆ په‌رله‌مانی وڵاته‌كه تا له‌وێش په‌سه‌ند بكرێت و وه‌كو سه‌نه‌دێكی یاسایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.