ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هاووڵاتییانی دانیشتووی شارۆچكه‌ی میقدادییه له سنووری پارێزگای دیاله، گوێبیستی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره بوون له یه‌كێك له باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی له شاره‌كه‌یان، به‌ڵام تا ئێستا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه نه‌زانراوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه داوه و ده‌ڵێت: دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له شارۆچكه‌ی میقدادیه له سنووری پارێزگای دیاله، ته‌قینه‌وه له كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی باره‌گای حه‌شدی شه‌عبی رووی دا و به‌هۆیه‌وه ئاگرێكی گه‌وره كه‌وته‌وه.
راشیگه‌یاند: تیمه‌كان به خێرایی گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و توانیان ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانی بكه‌وتێته‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه‌كان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه بزانن و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ش بۆ رای گشتی بڵاو بكرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.