وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه په‌یامێكی هاوسۆزی و سەرەخۆشی ئاراستەی گه‌ل و حكوومه‌تی ڤه‌نزوێلا کرد به‌هۆی ئه‌و دوو بوومەلەرزە بەهێزه كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌و وڵاته روویان دا و بووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی سه‌دان كه‌س.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووه، عێراق لەم بارودۆخە بە ئازارەدا هاوخه‌می حکوومەت و گەلی دۆستی ڤەنزوێلایە.
وه‌زاره‌ته‌كه هه‌روه‌ها پاڵپشتی و وەستانی وڵاته‌كه‌ی لەپاڵ حكوومه‌تی ڤەنزوێلا و هاوسۆزیی تەواوی لەگەڵیدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی زیانه‌كانی ئەم کارەساتە سروشتییە نیشانداوه.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە کۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا جارێكی دیكه سەرەخۆشیی حكوومه‌ته‌كه‌ی ئاراستەی خێزانی قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه کردووه و هیوای چاکبوونەوەی خێراشی بۆ بریندارەکان خواستووه.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دوو بوومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز به گوڕی 7.2 و 7.5 له ڤه‌نزوێلا روویان دا، ئه‌وه‌ی تا ئێستا راگه‌یه‌نراوه به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له ئه‌نجامی بوومه‌له‌رزه‌كان 164 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.