گروپی بازرگانی چینی عەلی بابا، سکاڵای یاسایی تۆمارکرد و تانە لە دەستنیشانکردنی لەلایەن وەزارەتی بەرگری ئەمریکا وەک کۆمپانیایەکی سەربازی چینی ده‌دات و ده‌ڵێت ئه‌م بڕیاره نا دروست و نا ژیرانه‌یه.
گرووپی بازرگانی عه‌لی بابا، ئەو داوایەی لە دادگای فیدراڵی لە شاری سان خۆسێ تۆماركردووه و تانە لە بڕیارەکەی پنتاگۆن دەدات کە عەلی بابای خستووه‌ته لیستی کۆمپانیا سەربازییەكانی چین.
لە سکاڵاکەی گرووپی بازرگانی عه‌لی بابادا هاتووه: "ئەم بڕیارانەی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا هیچ بنەمایەکی دروست و ڕاستیان له واقیعدا نییه."
لای خۆیه‌وه، گوتەبێژی گروپەکە بە ئاژانسی "فرانس پرێس"ی ڕاگەیاندووە، "عەلی بابا کۆمپانیایەکی سەربازی چینی نییە و بەشێک نییە لە هیچ ستراتیژییەکی سەربازیی و مەدەنی".
لە 8ی حوزەیران، ئەمریکا لیستی نوێکراوه‌ی کۆمپانیا چینییەکانی بڵاوکردەوە کە پێی وایە هاوکاری سوپای چین دەکەن، لەوانەش گرووپ و سایتی بازرگانی ئەلیکترۆنی عەلی بابا و کۆمپانیای بایدو دابینکەری بزوێنەری گەڕان و کۆمپانیای BYD کە بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێلی کارەبایی هەیە.
جێی باسه ، سایت و گرووپی بازرگانی عه‌لی بابا له‌لایه‌ن گه‌وره بازرگانی چینی "جاك مای" خاوه‌ندارییه‌تی ده‌كرێت كه تایبه‌ته به كرین و فرۆشتنی هه‌موو جۆره كاڵایه‌كی بازرگانی له هه‌موو جیهان به ڕێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.