Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 16:45

گەرمای وەك ئەمساڵ 75 ساڵە لە ئەوروپا تۆمار نەكراوە

کوردستان TV
100%

ماوەی چەند رۆژێكە شەپۆلێکی گەرمای توند بەشێكی زۆری وڵاتانی ئەوروپای گرتووەتەوە، کەشناسیی ئیسپانیا ڕایگەیاند کە پێرێ دووشەممە و دوێنێ سێشەممە گەرمترین ڕۆژەکانی مانگی حوزەیران بوون و لە ساڵی 1950ـەوە گەرمای ئاوا لەو وڵاتەدا تۆمار نەكراوە.

بەپێی ئەو داتایانەی کە دەستەی کەشناسیی ئیسپانیا ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوی کردوونەتەوە، دوێنێ سێشەممە پلەكانی گەرما لە وڵاتەكە بریتی بووە لە 28.17 پلەی سیلیزی، پێرێ دووشەممەش پلەی گەرما 28.08 پلەی سیلیزی بووە.

ئەمە لە كاتێكدایە كە پێشتر بەرزترین پێوانەی پلەی گەرما لە رۆژی 30ی حوزەیرانی ساڵی رابردوو لەو وڵاتەدا تۆمار كرابوو كە تێکڕای پلەی گەرما 28.01 پلە بوو.

گەرمترین شوێن لە ئیسپانیا ناوچەی (کانتابریا)یە لە باکووری ئەو وڵاتە، رۆژی سێشەممەی رابردوو ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی گەرما لەو ناوچەیە تۆمار کرا و پلەی گەرما گەیشتە 43.7 پلەی سیلیزی.

پارساڵ تەنیا لە وڵاتی ئیسپانیا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما 3 هەزار و 832 كەس گیانیان لەدەستدابوو، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت ئەمساڵ كارەساتەكە گەورەتر بێت.

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.