Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 10:52

بۆ یەكەمجار نرخی نەوت بۆ ئەم ئاستە دابەزی

کوردستان TV
100%

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی هەردوو جۆری نەوتی برێنت و تێكساسی ئەمریكی بۆ یەکەمجار لە دوای دەستپێكردنی هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئیران و هەڵگیرسانی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ خوار 75 دۆلار دابەزی.

ئەمڕۆ چوارشەممە دوای كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت تا 74.73 دۆلار دابەزی، واتە بەڕێژەی 3.05% نرخەكەی لەدەست دا.

بەهەمانشێوە نرخی نەوتی خاوی تێكساسی ئەمریكیش دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بۆ هەر بەرمیلێك بە ڕێژەی 2.94% نرخەكە لەدەست دا و گەیشتە 71.06 دۆلار.

دابەزینی نرخی نەوت بەمشێوەیە نزمترین ئاستیەتی لەو کاتەوەی جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کۆتاییەکانی مانگی شوباتی ڕابردوودا هەڵگیرساوە.

دابەزینەكەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دوای ئەوە دێت کە بازاڕەکان بە ئەرێنی پێشوازییان لە دەستپێکردنەوەی جوولەی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز و رێككەوتنی نێوان ئەمریكا و ئێراندا کرد.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.