ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگه‌یاند، پێویستە ئاسایشی ناوچەکە لەلایەن وڵاتانی ناوچەکه خۆیان دەستەبەر بکرێت، ده‌شڵێت ئه‌وه‌ش مافێكی سروشتییه ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی دۆخه‌كه به‌ره‌و سه‌قامگیریی نابات.
محەمەد باقر قالیباف بۆ میدیاكانی ئێران ڕایگەیاند: "سیاسەتەکانمان لەسەر ئەو بنەمایەیە کە پێویستە ئاسایشی ناوچەکە لە ڕێگەی خودی وڵاتانی ناوچەکەوە دەستەبەر بکرێت". راشیگه‌یاند، ئه‌وه‌ش مافێكی سروشتییه و ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی نا سه‌قامگیریی دێنێته كایه‌وه.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە ئامادەین بۆ هاوکاری كردن لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە، ئه‌وه‌ش لەسەر بنەمای دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی و ڕێزگرتن لە سەروەری سنووری ئه‌و وڵاتانه.
له‌باره‌ی دۆخی سیاسی و ئه‌منیی قالیباف زیاتر گوتی: ئاسایی بوونه‌وه‌ی دۆخی لوبنان بۆ ئه‌وان گرنگیی تایبه‌تی هه‌یه و ئه‌وان ده‌خوازن هێزی بێگانه چیتر زه‌فه‌ر به سه‌روه‌ری خاكی لوبنان نه‌بات و بكشێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.