Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 19:51

یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەسەر ئەو کەسانە جێبەجێ دەکرێت کە درۆن دروست دەکەن

100%

ئەنجومەنی باڵای دادوەری ڕێنماییی دادگاکانی کرد کە حوکمەکانی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەسەر هەر کەسێکدا جێبەجێ بکەن کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) دروست دەکات یان بەکاری دەهێنێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24ـی حوزەیران، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: ڕێنماییی دادگا تایبەتمەندەکانی کردووە بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکانی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری ژمارە (13)ـی ساڵی 2005 بەسەر هەر کەسێکدا کە ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە دروست دەکات، بەکاریان دەهێنێت یان هەڵیان دەگرێت، کە بۆ مەبەستی پێچەوانەی یاسا بەکار دەهێنرێن
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.