Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 15:16

تاران: گەرووی هورمز بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بەڕێوە دەبەین

100%

محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمان و گەورە دانوستانکاری ئێران ڕایگەیاند، کە وڵاتەکەی پڕۆسەی بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز دەگرێتە ئەستۆ. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمریکا و عومان جەختیان لەسەر کردنەوەی گەرووەکە بەبێ وەرگرتنی هیچ باجێک کردووەتەوە.

قالیباف لە دوای کۆتاییهاتنی دانوستانە تەکنیکییەکانی نێوان واشنتن و تاران لە سویسرا ئاماژەی بەوە کرد، کە دۆخی گەرووی هورمز هەرگیز ناگەڕێتەوە بۆ پێش 28ی شوباتی ڕابردوو (ساتی هەڵگیرسانی شەڕ) و گوتی: "ئێران بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان سەرپەرشتی و ئیدارەی ئەم ڕێڕەوە ئاوییە گرنگە دەکات."

دەستکەوتە ئابوورییەکان و ئازادکردنی داراییەکان سەبارەت بە ئەنجامی گفتوگۆکان، گەورە دانوستانکارەکەی ئێران ئاشکرای کرد کە گەشتەکەیان بۆ سویسرا "دەستکەوتی باشی" هەبووە، بەتایبەت لە دۆسیەکانی لادانی سزاکانی سەر نەوت و ئازادکردنی داراییە بلۆککراوەکان. هاوکات کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، کە ڕێککەوتنی ئازادکردنی 12 ملیار دۆلار چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئەمریکا مۆڵەتی فرۆشتنی نەوتی بە ئێران بەخشیوە.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.