Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 05:35

کەناڵ12: ئیسرائیل هێرشەکانی لە لوبنان راگرت

Kurdistan Ahmed
100%


لە پێشهاتێکی کتوپڕدا، سوپای ئیسرائیل بە فەرمی ڕایگەیاند کە سەرجەم هێرشە ئاسمانی و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لەناو خاکی لوبنان ڕاگرتووە. ئەم بڕیارە دوای زنجیرەیەک هێرشی چڕ و خوێناوی دێت کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ناوچە جیاوازەکانی ئەو وڵاتەی گرتەوە و بووە هۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیان بۆ زیاتر لە 4000 کوژراو.

ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی جووڵە دیپلۆماسییە چڕەکان لە وڵاتی سویسرا، کە تێیدا شاندە تەکنیکییەکانی ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیریی قەتەر و پاکستان خەریکی گفتوگۆن بۆ جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتنی کۆتاییهێنان بە شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. چاودێران پێیان وایە ئەم هەنگاوەی ئیسرائیل وەک نیشانەیەک بۆ ڕەخساندنی دەرفەت بە هەوڵە سیاسییەکان دێت تاوەکو بگەگەنە ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی بۆ ئاگربەست.

لە ئێستادا ئارامییەکی ڕێژەیی باڵی بەسەر بەرەکانی جەنگ لە باشووری لوبنان و دەوروبەری بەیروتی پایتەختدا کێشاوە، بەڵام تائێستا سوپای ئیسرائیل وردەکاریی زیاتری لەبارەی ماوەی ڕاگرتنی هێرشەکان و مەرجەکانی پشت ئەو بڕیارە بڵاونەکردووەتەوە. هاوکات لایەنە نێودەوڵەتییەکان بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکەن بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە ئایا ئەمە سەرەتایەک دەبێت بۆ کۆتاییهێنان بەو کارەساتە مرۆییەی کە بەرۆکی ناوچەکەی گرتووە.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.