وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، خولی داهاتووی دانوستانەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان هەفتەی داهاتوو لە واشنتن دەست بەڕێوە دەچێت، مارکۆ ڕوبیۆ جارێکی دیکە جەختی لەسەر پێویستیی داماڵینی چەکی حیزبوڵا کردووەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 19ـی حوزەیران، تۆمی پیگۆت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، خولی داهاتووی دانوستانەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان، لە 23 تا 25ـی حوزەیران لە واشنتن بەڕێوە دەچێت، ئەمەش دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دێت لە نێوان مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کرد، مارکۆ ڕوبیۆ جارێکی دیکە جەختی لەسەر پێویستیی داماڵینی چەکی حیزبوڵا کردووەتەوە و پاڵپشتیی ئەمریکاشی بۆ هەوڵەکانی حکوومەتی لوبنان بە مەبەستی دامەزراندنی دەوڵەتێکی لوبنانیی خاوەن سەروەریی تەواوەتی کە لە ئاشتیدا لەگەڵ سەرجەم دراوسێکانیدا بژی، دووپات کردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.