محه‌مه‌د باقر قالیباف، سەرۆکی دانوستانکاری ئێران ئه‌مڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، درێژەدان بە دانوستانەکانی ئاشتی لەگەڵ ئەمه‌ریکا چ سوودێکی هه‌یه، كاتێك ئیسرائیل به‌رده‌وام بێت له ده‌ستدرێژییه‌كانی بۆ سەر ناوچەکانی باشووری بەیروت.
قالیباف لە پۆستێکدا لە تۆڕی "ئێکس" له په‌یامێكدا رایگه‌یاندووه: دەستدرێژیی ئیسرائیل بۆ سه‌ر گه‌لی لوبنان جارێکی دیکە نیشانی دا کە ئەمه‌ریکا ئیڕاده‌ی وه‌ستانی ئیسرائیلی نییه و ناتوانێت به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ بكات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ئیرادە و توانای جێبەجێکردنی بەڵێنەکانتان نییه، ئەوا چ سوودێکی هه‌یه باسکردن لەسەر بەردەوامبوون له دانوستانی ئاشتی.
ده‌شڵێت: له كاتێكدا ئێمه سه‌رقاڵی واژۆكردنی ڕێككه‌وتنین له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، كه‌چی ئیسرائیل تاك لایه‌نه بڕیار ده‌دات و ڕێگری ده‌كات له به ئه‌نجامگه‌یاندنی ڕێككه‌وتنه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.