Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 20:08

 ترەمپ: دزەپێکراوەکانی ئێران لەبارەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن "دوورن لە ڕاستییەوە"

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەو زانیارییانەی میدیاکانی ئێران لەبارەی ڕەشنووسی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان تاران و واشنتن بڵاویان کردووەتەوە، هیچ پەیوەندییەکیان بە ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکەوە نییە. هاوکات تارانی تۆمەتبار کرد بەوەی "نیازپاکی" لە دانوستانەکاندا نییە.

دۆناڵد ترەمپ لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی "ترووس سۆشیاڵ" نووسیویەتی: "ئەو بەندانەی ئێران دزەی پێکردوون، هیچ پەیوەندییەکیان بەو خاڵانەوە نییە کە بە نووسراو لەسەریان ڕێککەوتووین. ئەوەی دەیڵێن هیچ بنەمایەکی ڕاستی نییە."

سەرۆکی ئەمریکا لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئێرانییەکان لە مامەڵەکردندا بێوەفان و گوتی: "ئەوان نازانن مامەڵەکردن بە نیازپاکییەوە چییە، پێویستە بە خێرایی بارودۆخی خۆیان ڕێکبخەنەوە."

ئەم لێدوانانەی ترەمپ دوای ئەوە دێت چەند سەرچاوەیەک باسیان لەوە کرد هەردوو وڵات لە یەک نزیک بوونەتەوە بۆ واژووکردنی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن، بەڵام دیارە ناکۆکییەکان لەسەر ناوەڕۆکی بەندەکان هێشتا بەردەوامن.

جیهان ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.