سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەو و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەسەر پرسی ڕێگری لە ئێران بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی لە "هاوڕاییەکی تەواو"دان.
ئەمڕۆ هەینی 12ـی حوزەیران، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و تێیدا جەختی کردەوە، تا ئەو کاتەی ئەو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بێت، ڕێگە نادات ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
نەتانیاهۆ گوتی: من و سەرۆک ترەمپ لەسەر ئەم پرسە بەتەواوی هاوڕاین. ئەم لێدوانانەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دوای ئەوە دێن کە دوێنێ سەرۆکی ئەمریکا باسی لە لێکتێگەیشتنێک لەگەڵ تاران کرد بۆ کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییە سەربازییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
جێی ئاماژەیە، نەتانیاهۆ جەختی لەوەش کردەوە کە ئاسایشی ئیسرائیل و ڕێگری لە پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران، خاڵی جەوهەری و هاوبەشی نێوان تەلئەبیب و واشنتنە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.