Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 11:23

ئاژانسی هەواڵی میهر: ئەمریکا 300 ملیار دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئێران خەرج دەکات

ئەمه‌ریکا و ئێران
کوردستان TV
100%

ئاژانسی هەواڵی میهری ئێرانی، دەقی ڕەشنووسی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان ئێران و ئەمریکای بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، گفتوگۆکانی داهاتوو تەنیا لەسەر پرسی ئەتۆمی و ئابووری دەبن و بەرنامەی مووشەکیی ئێران لە کارنامەی دانوستانەکان دوورخراوەتەوە.

بەپێی ئەو ڕەشنووسەی کە ئاژانسەکە بڵاوی کردووەتەوە، ئەمریکا پابەند دەبێت بە هەڵگرتنی سزاکان، کێشانەوەی هێزەکانی لە دەوروبەری ئێران و کۆتاییهێنان بە گەمارۆی دەریایی. هەروەها ئاماژە بەوە دراوە کە واشنتن بڕی لانی کەم 300 ملیار دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی ئێران تەرخان دەکات.

سەبارەت بە گەرووی هورمز، ئاژانسی مێهر گوتی، لە ماوەی 30 ڕۆژدا و بەپێی ڕێکخستنی لایەنی ئێرانی گەرووەکە دەکرێتەوە. هەروەها لە ماوەی 60 ڕۆژی دانوستانە کۆتاییەکاندا، بڕی 24 ملیار دۆلاری سڕکراوی ئێران ئازاد دەکرێت، کە نیوەی ئەو بڕە پارەیە پێش دەستپێکردنی گفتوگۆکان ڕادەستی تاران دەکرێت.

لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئەم ڕەشنووسە هێشتا پێویستی بە ڕەزامەندیی کۆتایی دەسەڵاتە باڵاکانی هەردوو وڵات هەیە. تاوەکو ئێستاش بەرپرسانی فەرمیی ئێران بە شێوەیەکی ئاشکرا لێدوانیان لەسەر وردەکاریی ئەو بڕگانە نەداوە کە مێدیاکانی ئەو وڵاتە بڵاویان کردووەتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.