ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە میانی کۆبوونەوەیەکدا پێش کۆبوونەوەی لوتکەی گروپی حەوت، داوای لە ئەمریکا و چین و ئەوروپا کرد کە په‌له بكه‌ن بۆ داڕشتنی سیاسه‌تێكی تۆكمه‌ی ئابوریی كه جیهان له ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه، ئه‌وه‌ش له پێناو نه‌مانی نا هه‌اوسه‌نگیی له ئابوریی جیهانیدا.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، ئیمانوێڵ ماکرۆن لە ڕێگه‌ی ڤیدیۆ کۆنفرانسێکدا رایگه‌یاند: "پێویستی ڕێكخستنی سیاسه‌تی ئابوریی وامان لێ ده‌كات كه ئه‌مه‌ریكا و چین و ئه‌وروپا له ده‌وری یه‌كتر كۆببینه‌وه و خاڵی هاوبه‌ش دروست بكه‌ن له نێوانیاندا. "
ئاماژەی بەوەشکرد، " له ئێستادا ناهاوسەنگیی جیهانی هەیە و تەنانەت لەم ساڵانەی دواییدا خراپتر بووە، ئەمەش مەترسی لەسەر گەشەی ئابووری و سەقامگیریی دارایی دروستکردووە".
ماکرۆن جەختی لەوەش کردەوە کە ڕاستکردنەوەی ئەم ناهاوسەنگییانە بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە له نێوان هه‌موو وڵاتانی پیشه‌سازی و وه‌به‌رهێنی جیهاندا.
ده‌شڵێت: "له ئێستادا هەماهەنگی نێوان ئەوروپا، چین و ئەمه‌ریکا بۆ پەیڕەوکردنی ڕێبازێکی گونجاوی ئابوریی لە هەموو شتێک گرنگترە".
هۆشداریشیدا لەوەی کە نەبوونی هەماهەنگییەکی لەو شێوەیە جیهان دەخاتە ژێر كاریگه‌رییه‌كی توندی ئابووری و دارایی.
بڕیار وایه، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی گرووپی حەوت (کەنەدا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن، بەریتانیا و ئەمه‌ریکا) لە لوتکەی گرووپه‌كه‌دا له شاری ئێڤیانی فەرەنسا كۆببنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.