Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 00:58

باڵەخانەی وەزارەتی جەنگی ئەمریكا (پێنتاگۆن) داخرا

100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە چەند بەشێكی باڵەخانەی وەزارەتی جەنگی ئەمریكا (پێنتاگۆن) داخرا، بەهۆی ئەوەی لەنێو باڵەخانەكەدا هەست بە بۆنێكی سەیر و ماددەیەكی مەترسیدار كراوە.

شۆن بارنێل گوتەبێژی پێنتاگۆن ڕایگەیاندووە کە بەهۆی هەستكردن بە ماددەی مەترسیدار و کێشەیەک لە کوالێتی هەوای نێو باڵەخانەی پێنتگانۆ، بڕیاری داخستن و کەرەنتینەکردن لە چەند بەشێکی بارەگای وەزارەتەکەدا كراوە.

گوتەبێژی پێنتاگۆن هەروەها رایگەیاندووە كە فەرمان بەو كارمەندانە كراوە كە ئێستا لەنێو باڵەخانەی پێنتاگۆنن، لە شوێنەكانی خۆیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە.

لەلایەکی دیکەوە تیمەكانی ئاگرکوژێنەوە ڕەوانەی نێو باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا کراون و لە ئێستادا خەریکی بەدواداچوون و كۆنتڕۆڵكردنی بارودۆخەكەن.

لای خۆیانەوە بەرپرسانی پێنتگۆن تا ئێستا هیچ زانیارییەكی دروستیان لەبارەی سەرچاوەی ئەو بۆن و ماددە مەترسیدارە بڵاو نەكردۆتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.