Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 13:54

عێراق سەرکۆنەی هێرشەکان بۆ سەر ئوردن، بەحرێن و کوێت دەکات

کوردستان TV
100%

عێراق بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی کرد کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە کرانە سەر خاکی هەریەك لە وڵاتانی ئوردن، بەحرێن و کوێت.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا دڵگرانی قووڵی خۆی بەرامبەر دەستپێکردنەوەی ئاڵۆزی و  هێرشە سەربازییەكان لە ناوچەکەدا نیشانداوە. وەزارەتەکە جەختی کردۆتەوە کە لەم بارودۆخ و ساتە هەستیارەدا پێویستە زمانی گفتوگۆ و دیالۆگ پێش بخرێت و هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی گرژییەکان چڕتر بکرێنەوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەروەها داوای لە سەرجەم لایەنەکان کردووە دان بە خۆیاندا بگرن، هەوڵەکانیان یەکبخەن بۆ کۆتاییهێنان بە دۆخی جەنگ و پەرەسەندنەکان، لەبەرامبەریشدا ڕێگە دیپلۆماسییەکان و چارەسەری ئاشتییانە بۆ تەنگژەکان بگرنەبەر.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە سەقامگیری وڵاتانی عەرەبی و هەروەها وڵاتانی دراوسێ، بەشێکی گرنگە لە سەقامگیری و ئاسایشی نیشتمانیی عێراق.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.