Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 22:34

وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا ده‌ستی له‌ كار كێشایه‌وه‌

100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە، جۆن هیلی، وەزیری بەرگریی بەریتانیا، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند، ئه‌وه‌ش بەهۆی ئەوەی کە وەک خۆی دەڵێت ناکۆکی لەگەڵ کیێەر ستارمەر سەرۆک وەزیراندا هەیە لەسەر خەرجییەکانی بەرگریی.

هیلی، ئه‌مرۆ به‌ فه‌رمی نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی لە تۆڕی "ئێكس" بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "ئەم نامەیە، ئەو نامەیەیە کە هەرگیز پێشبینیم نەدەکرد ڕۆژێك بێت و بینووسم".

جۆن هێلی، لە نامەی دەستلەکارکێشانەوەکه‌یدا ده‌ڵێت: "ئەم سەردەمە، پێویستی بە وەبەرهێنانی زیاتر هەیه‌ لە کەرتی بەرگریدا لە ڕێگەی پلانی وەبەرهێنانی بەرگرییەوە".

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە: ته‌حه‌دییه‌كان زۆر زیاتر بوونه‌ له‌ پێشتر له‌سه‌ر به‌ریتانیا و ته‌واوی وڵاتانی ئه‌وروپا، ئه‌وه‌ش لێمان ده‌خوازێ كه‌ وردتر بیر له‌ به‌هێزكردنی به‌رگییه‌كانی وڵات بكه‌ینه‌وه‌.

ده‌شڵێت: "زیادبوونی پێداویستییەکانی کەرتی بەرگریی گرفتی به‌رده‌وامی نێوان من و سه‌رۆكوه‌زیران بووه‌ كه‌ وای كرد نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ پیشكه‌ش بكه‌م."

جۆن هێلی له‌ دوماهی نامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: ڕێککەوتنی دارایی تایبەت بە پلانی وەبەرهێنانی بەرگریی (DIP)ی کییەر ستارمەر، کە ڕۆژی دووشەممە بە بە دەستم گەیشت، زۆر کەمترە لەوەی کە بۆ بەرگریی وڵات لەم کاتە مەترسیدارەدا پێویستە".

هێلی ئاشكراشی كردووه‌: فشارەکانی سەر ئۆپەراسیۆنەکان و پێویستی بەپەلە بۆ خێراکردنی ئامادەکارییە شەڕکەرییەکان لە دوو ساڵی یەکەمدا چڕتر دەبنەوە، هەروەها خەرجییەکە تەنها بۆ 2.68%ی کۆی بەرهەمی ناوخۆیی لە ساڵی 2030دا بەرزدەبێتەوە.

 لە کاتێکدا ساڵی داهاتوو بەو وەبەرهێنانەی کە ئێستا دەیکەین دەگەینە 2.6%". .

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.