ئه‌مڕۆ چوارشەممە، بێل گیتس ملیاردێری دیاری جیهانی و ئه‌مه‌ریكی لەبەردەم لیژنەیەکی کۆنگرێسی ئەمریکا کە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی ئێپستین دەکات، وته‌ی خۆی دەدات، ئه‌مه‌ش دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌ڵگه سه‌لمێنراوه‌كان له‌سه‌ر ناوبراو.
بڕیار وایه ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، بێل گیتس دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بەشداری دانیشتنێکی داخراو بكات لەبەردەم لیژنەیەکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بینای کاپیتوڵ لە واشنتۆن.
گوتەبێژی بێل گیتس لە بەیاننامەیەکدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاندووه، "بیل گیتس پێشوازی لە دەرفەتی ئامادەبوون دەکات لەبەردەم لیژنەکەدا، ئه‌وه‌ش بۆ سه‌لماندنی ئه‌ستۆپاكی خۆی له دۆسیه‌ی ئیپستیندا.
گوتەبێژەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەرچەندە هیچ شایەتحاڵێك له كاره نایاساییه‌كانی دورگه‌ی ئیپستین ئاماده نه‌بوونه له دادگا بۆ سه‌لماندنی تۆمه‌تباركردنی بێل گیتس، بۆیه بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە گیتس چاوەڕێی وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی لیژنە دەکات، ئه‌وه‌ش بۆ ڕێزگرتن له سه‌روه‌ری یاسا."
لە کۆتایی مانگی شوباتدا، بێل گیتس ڕایگەیاند، کە پەیوەندییەکەی لەگەڵ جێفری ئیپستین له ڕابردوودا هەڵەیەکی ترسناك بووه كه كردویه‌تی، دانی بەوەدانا کە پەیوەندیی دەرەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ دوو ژنی ڕووسی هەبووە، بەڵام ڕەتیکردەوە هیچ تێوەگلانێکی هەبێت لە چالاکییەکانی توندوتیژی سێكسی به‌رامبه‌ر به منداڵان.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.