Erbil 31°C چوارشەممە 10 حوزەیران 20:58

ئه‌مه‌ریكا كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگریی كرده‌ ئامانج كه‌ گه‌مارۆ ئاوییه‌كانی به‌زاندبوو

100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاند، یەکێک لە فڕۆکە جەنگییەکانیان تەقەی لە کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە کەنداوی عومان کرد و لەکارخست، دوای ئەوەی بەپێچەوانەی گەمارۆی ئەمریکا هەوڵی گواستنەوەی نەوتی ئێرانی دابوو.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتكۆم) لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئێکسەوە ڕایگەیاندووه‌، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ فڕۆکە جەنگییەکانیان ته‌قه‌ی تیشكده‌ری وردی ئاراستەی ژووری بزوێنەری کەشتییەکی نه‌وتهه‌ڵگر كردووه‌، دوای ئەوەی چه‌ند جارێك ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ كه‌ سنووری گه‌مارۆ ئاوییه‌كانی ئێران نه‌به‌زێنێت به‌ڵام پابه‌ند نه‌بووه‌.

سێنتكۆم ئاماژەی بەوەشکردووه‌: ئەو کەشتییەی کە به‌ ئامانج گیراوه‌، کەشتی نەوتهەڵگریی "سیتیبێلۆ" بووە کە ئاڵایه‌كی نه‌ناسراوی هه‌ڵكردووه‌.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.