Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 02:33

ترەمپ و نەتانیاهۆ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی دوێنێدا بووەتە شەڕیان

کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەكی میدیایی ئەمریكی ئاشكرای كرد، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی شەوی رابردوودا بووەتە شەڕ و دەمەقاڵێیان لەبارەی هێرشەكانی ئێرانەوە.

ئاژانسی (بی بی سی) بڵاوی كردەوە: شەوی رابردووی دوای هێرشەكانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، ترەمپ و نەتانیاهۆ پەیوەندی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە.

هەردوو سەرۆك لە پەیوەندییە تەلۆنییەكەدا دەمەقاڵێیان كردووە و تەنانەت زۆر نزیك بوونە لە شەڕێكی تەواو.

دوای گفتوگۆیەكی زۆر، ئینجا نەتانیاهۆ رازی بووە هێرشەكانی بۆ سەر ئێران دوابخات و لە كاتێكی دیكەدا ئەنجامیان بدات، لە هەمانكاتدا هەڕشەی كردووە ئەگەر ئێران یەك هێرشی دیكە ئەنجام بدات زۆر بە قورسی و راستەوخۆ باجەكەی دەدات.

هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا هەردوو سەرۆك گفتوگۆیان لەبارەی هێرشەكانی سەر حزبوڵا و لوبنانیش كردووە، ترەمپ داوای لە نەتانیاهۆ كردووە جارێ واز لە سەرجەم هێرشەكان بهێنێت.

شەوی رابردوو ئێران زنجیرەیەك هێرشی كردە سەر ئیسرائیل، قەرارگەی خاتەمولئەنبیا رایگەیاند كە هێرشەكەیان وەڵامێك بووە بۆ هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر بەیرووت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.