Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 00:58

دۆناڵد ترەمپ: من داوام لە نەتەنیاهۆ كردبوو هێرش نەكاتە سەر ئێران

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئاشكرای كرد كە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی شەوی رابردوو، بە بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی گوتووە، ئەگەر هێرش بكاتە سەر ئێران و شەڕ دەست پێ بكاتەوە، ئەوا ئەمریکا بە تەنیا جێی دەهێڵێت.

دۆناڵد ترەمپ باسی لەوە کرد کە لە میانەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی شەوی ڕابردوودا داوای لە نەتانیاهۆ کرد وەڵامی هێرشەکانی ئێران نەداتەوە، ئەگەریش وەڵام بدرێتەوە قەبارەی وەڵامەكە بچووك بێت.

سەرۆكی ئەمریكا ئاشکراشی کرد کە راستەوخۆ داوای لە نەتانیاهۆ کرد هێرشەکان بۆ سەر ئێران ڕابگرێت، ئەمەش لە کاتێکدا بووە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لەوپەڕی ئامادەباشیدا بوون بۆ وەشاندنی گورزێكی كوشندە لە ئێران.

ترەمپ جەختی كردەوە کە هۆشداری داوەتە نەتانیاهۆ لەوەی هەر پەرەسەندنێک دەکرێت بارودۆخەكە بگۆڕێت بۆ جەنگێکی بەرفراوان، ئەگەر ئەمەش ڕوو بدات ئەوا ئیسرائیل لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئێراندا بە تەنیا دەمێنێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا نەشی شاردەوە كە پێنج وڵات داوایان لێ کردووە فشار بخاتە سەر نەتانیاهۆ بۆ کۆنترۆڵکردنی گرژییەکان و ڕێگریکردن لە خزانی ناوچەکە بۆ ناو ڕووبەڕووبوونەوەیەکی فراوانتر.

لە کۆتاییدا ترەمپ گوتی کە ئێران هێشتا دەیەوێت ڕێککەوتن واژۆ بکات، هیواشی خواست لەگەڵ ئێرانییەكان بگەنە لێکتێگەیشتنێک کە ئاستی گرژییەکان کەم بکاتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.