ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، سه‌رۆكی كۆماری ئێران له پۆستێكدا رایگه‌یاند، مل بۆ هیچ دو‌ژمنێك ناده‌ن و جه‌نگ و دانوستان لای ئه‌وان هاوتای یه‌كن.
مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران له تۆڕی "ئێكس" ڕاگەیاندووه، هه‌ڕه‌شه‌كانی دوژمن نه ده‌مان وه‌ستێنن نه ڕامانده‌گرن له خزمه‌ت كردن، ده‌شڵێت بۆ به‌رگریی كردن له خۆمان هه‌موو ڕێگه‌یه‌ك به ڕه‌وا ده‌زانین بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگەی زیاتر لە 100 ڕۆژە، بەرۆکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووە.
پزیشکیان لە پۆسته‌كه‌ی تۆڕی ئێکس ئه‌وه‌شی نوسیووه، پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و ئاشتی گەلی ئێران کاری لە پێشینەیانە، لە بەرامبەر هیچ هەڕەشەیەکدا پاشەکشە ناکەن.
پزیشکیان لەبارەی بەردەوامی گفتوگۆکان بۆ ڕاگرتنی جەنگەکە نووسیویەتی: "دیپلۆماسی و بەرگریی دوو باڵی هاوتای یەکدین، نە لە گۆڕەپانی جەنگ و نە لە دانوستان چۆك ناده‌ین له‌سه‌ر مافه ڕه‌واكانمان."
سەرۆککۆمار ئاماژەی بەوەشکردووە :"بە ویستی خودا و بە یەکڕیزی خه‌ڵكی خۆمان، ئێران لەم تاقیکردنەوەیەشدا بە سەرکەوتوویی دەردەچێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.