Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 02:41

بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیل 14 كەس لە ئێران بریندار بوون

کوردستان TV
100%

بەهۆی هێرشەكانی درەنگانی شەوی رابردوو و ئەم بەیانییەی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، 14 كەس بریندار بوون.

جەعفەر میعادفەر بەرپرسی فریاكەوتی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: بەهۆی هێرشەكانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران 14 كەس بریندار بوون.

گوتیشی: زۆربەی بریندارەكان كە 13 برینداربوون لە شاری ماهشەهر لە سنووری پارێزگای خوزستان بوون، بریندارەكەی دیكەش لە تارانی پایتەخت بووە.

بەرپرسی فریاكەوتی ئێران هەروەها گوتی: سەرجەم بریندارەكان دوای چارەسەری ڕەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە، تەنیا یەك بریندار نەبێت كە تا ئێستا لە نەخۆشخانە خەوێنراوە و چارەسەر وەردەگرێت.

جەعفەر میعادفەر بەرپرسی فریاكەوتی ئێران جەختیشی كردەوە كە سەرجەم تیمەكانیان و نەخۆشخانەكان لە تەواوی پارێزگاكانی ئێران ئامادەن بۆ هەر ئەگەرێكی نەخواراو و لەناكاو لە كاتی بەردەوامی هێرشەكاندا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.