وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا ڕەتی کردەوە وڵاتەکەیان دوژمنی لوبنان بێت و داوای لە سەرۆکی لوبنان کرد، وڵاتەکەی لە دوژمنە ڕاستەقینەکەی خۆی ڕزگار بکات.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا کە ئاراستەی جۆزێف عەون، سەرۆكی لوبنانی کردووە، ڕایگەیاند: بەپێی لێدوانەكانی عەون بێت، مرۆڤ وا دەزانێت ئەوە ئێرانە یەک لەسەر پێنجی خاکی لوبنانی داگیرکردووە، چارەکێکی دانیشتووانەکەی ئاوارە کردووە و ڕۆژانە وڵاتەكەی بۆردومان دەکات.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامەکەیدا داوای لە سەرۆکی لوبنان کردووە سەرنجی لەسەر مەترسییە ڕاستەقینەکان بێت و دەڵێت: لوبنان لە دوژمنە ڕاستەقینەکەی خۆی ڕزگار بکە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەر لوبنان كارتی سازشكردن بووایە بۆ ئێران، دەمێک بوو لەگەڵ ئەمریکا دەگەیشتنە ڕێککەوتن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.