Erbil 31°C یەکشەممە 20 ئەیلوول 06:00

ڕێبەری باڵای ئێران بڕیاری لێخۆشبوون بۆ هه‌زاران زیندانی ده‌رده‌كات

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ هه‌ینی، نووسینگه‌ی موجته‌با خامه‌نه‌یی ڕێبەری باڵای ئێران بڵاویكرده‌وه‌، بڕیاری لێخۆشبوون و کەمکردنەوەی سزا بۆ دوو هەزار زیندانی دەرچووه‌ کە بەشێکی زۆریان ڕاستەوخۆ ئازاد دەکرێن.

میدیاكانی ئێران به‌ گرنگییه‌وه‌ بڵاوییان كردووه‌ته‌وه‌، موجتەبا خامه‌نەیی، ڕێبەری باڵای ئێران، پێشنیازێکی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی وڵاتەکەی پەسەند کردووه‌ بۆ لێخۆشبوون و کەمکردنەوەی سزای دوو هەزار زیندانی سزادراو كه‌ مادده‌كانیان سووكن و په‌یوه‌ندی به‌ كێشه‌ی خێزانی و كۆمه‌لایه‌تی هه‌یه‌.

ئاژانسی فه‌رمیی خامه‌نه‌یی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئەم بڕیارە به‌هۆی هاتنی جه‌ژنی غه‌دیر له‌لایه‌ن ڕێبه‌ری باڵا دراوه‌ و دوای پێداچونەوەی وردی کۆمیسیۆنەکانی لێخۆشبوونی پارێزگاکان و کۆمیسیۆنی ناوەندی دێت كه‌ ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ ئاماده‌ كراوه‌ كه‌ ئێستا زیندانی كراون و ئه‌و لێخۆشبوونه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌، دوای ده‌رچوونی بریاره‌كه‌ عەلی موزەفەری، جێگری سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ڕایگەیاند، لێخۆشبوونەکە زیاتر ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە سکاڵاکاری تایبەتیان نییە، پێشینەی تاوانی توندیان نییەو لەکاتی مانەوەیان لەزیندان نیشانەکانی چاکسازییان تێدا دەرکەوتوە.

جەختیشی لەوە کردەوە: سزادراوانی دۆسیە ئەمنییەکان، سیخوڕی و ئەوانەی هەڕەشەیان لەئاسایشی گشتیی وڵات کردوە، بەهیچ شێوەیەک ئەم لێبووردنە نایانگرێتەوە، بەتایبەتی لەم قۆناغەدا کە ئێران لەشەڕێکی دوژمنكارانه‌ دایه‌ لەگەڵ ئەمه‌ریکاو ئیسرائیلدا و بەتوندی مامەڵە لەگەڵ دۆسیه‌ی ئەمنییدا دەکرێت.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.