له په‌یامێكی ڕووندا، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، بە ناوی حزبوڵڵای لبنان داوای له ئیسرائیل كرد ئه‌گه‌ر نیازی ئاگربه‌ستیی هه‌یه با هێزەكانی بۆ ئەو شوێنانە بكشێنێته‌وه كە بەر لە جەنگ تێیدا بوون.
میدیاكانی نزیك له حكوومه‌تی ئێران بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران رایگه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ گه‌لی لوبنان و حزبوڵڵا له‌سه‌ر هێلین و ئه‌وان داوای كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هێزه‌كانی ئیسرائیل ده‌كه‌ن بۆ شوێنه‌كانی پێش جه‌نگی ئێران و ئه‌مه‌ریكا كه لێی بوون.
قائانی راشیگه‌یاندووه، ئه‌ركه له‌سه‌ر ئێمه و هه‌موو موسوڵمانێك كه پشتیوانی به‌ره‌ی موقاوه‌مه بكات و دوژمن له كردارهكاتنی په‌شیمان بكاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.