مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس"، پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی مەرجەعی باڵای ئایینی، ئایەتوڵا عوزما شێخ محەمەد ئیسحاق فەییاز بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاراستەی مقام و پێگەی مەرجەعییەتی باڵای ئایینی و تێکڕای عێراقییەکان و موسڵمانان دەکەین، بەبۆنەی کۆچی دوایی سماحەتی ئایەتوڵای عوزما شێخ محەمەد ئیسحاق فەییاز."
هەروەها مەسرور بارزانی لە خودای گەورە پاڕاوەتەوە کە "کۆچکردوو بە بەزەیی و ڕەحمەتی فراوانی خۆی شاد بکات و سەبووری و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکار و خۆشەویستانی ببەخشێت."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.