Erbil 31°C چوارشەممە 30 ئەیلوول 03:31

بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ بۆ ئێران: له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر هێلین بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی سه‌ربازی  

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، ئێران دوای هێرشەکەی بۆ سەر کوەیت و بەحرەین یاری بە ئاگر دەکات و هێرش كردنه‌ سه‌ر كوێت وه‌كو بە وتەی خۆی وەک تۆڵەسەندنەوەیه‌ دژی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران.

لە وەڵامی پرسیارێکدا لە میانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "سی ئێن بی سی" ئەمه‌ریکی سەبارەت بەوەی ئایا ئاگربەست لەگەڵ ئێران لە دوای هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران هێشتا لە شوێنی خۆیدایە یان نا، ناتانیاهۆ گوتی: "ئێران بە دڵنیاییەوە لەوە تێدەگات کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا گوتوویەتی، ئەویش ئەوەیە ئەگەر پێویست بکات بە شێوەیەکی هەمەلایەنە دەست بە کردەوەی سەربازی دەکاتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووه‌، بڕیارەکە لای دۆناڵد تره‌مپه‌ و ئیسرائیل بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی سه‌ربازیی ئامادەیە، هێزەکانی ئەمریکاش ئامادەن، پێموایە ئێران پێویستە ئەوە لەبەرچاو بگرێت و یاری بە ئاگر نه‌کات ئەوەش ڕوونە.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.