Erbil 31°C چوارشەممە 29 تەمووز 19:58

مارکۆ ڕۆبیۆ: موجتەبا خامنەیی لە ژیاندا ماوە و ڕۆڵی لە بڕیارە سیاسییەکانی ئێراندا زیادی کردووە

کوردستان TV
100%

مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند کە پێیوایە موجتەبا خامنەیی، کوڕی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە ژیاندا ماوە و لە ئێستادا بەشێوەیەکی کاراتر بەشداری لە پرۆسەی بەڕێوەبردنی وڵات و دەرکردنی بڕیارە چارەنووسسازەکاندا دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، ڕۆبیۆ لە میانی ئامادەبوونی لەبەردەم لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد: "بەڵگە و ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن کە موجتەبا خامنەیی لە ئاستێکی باڵادا و بە شێوەیەکی فراوانتر لە پێشوو دەستی وەرداوەتە کاروباری سەرکردایەتیکردنی وڵات".

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها گوتیشی: "گەرچی لە ئێستادا سەرجەم پەیام و بەیاننامەکانی بە شێوەی نووسراو و لە ڕێگەی کەسانی دیکەوە دەگەیەنرێن، بەڵام ئەمە ڕاستیی بەشداریکردنی لە بڕیارەکاندا ناشارێتەوە".

ئەم لێدوانانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ڕابردوودا دەنگۆی جیاواز سەبارەت بە تەندروستی و پێگەی سیاسیی موجتەبا خامنەیی لە نێو ناوەندە سیاسی و میدیاییەکاندا بڵاوکرابووەوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.