Erbil 31°C پێنجشەممە 30 تەمووز 05:29

دۆناڵد ترەمپ: گفتوگۆیەكی بەرهەمدارمان لەگەڵ نەتانیاهۆ و حزبوڵا ئەنجام دا

کوردستان TV
100%

سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرای كرد كە لەسەر گرژییەكانی ئەمڕۆی نێوان ئیسرائیل و ئێران بۆ هێرشكردنە سەر باشووری بەیرووت، گفتوگۆیەكی بەرهەمدارییان لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ و بەرپرسانی حزبوڵا ئەنجامداوە و رێككەوتن كراوە هیچ هێرشێك ناكرێتە سەر ئەو شارە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە پۆستێكدا لە (ترووس سۆشیال) رایگەیاند كە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی زۆر بەرهەمداری لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەنجامداوە.

ترەمپ رایگەیاند: نەتانیاهۆ لە پەیوەندییەكەدا بەڵێنی داوە کە هیچ هێزێکی سەربازی نەنێرێتە بەیرووتی پایتەختی لوبنان، ئەو هێزانەشی کە لە ڕێگەدابوون بۆ ئەوێ، گەڕێندراونەتەوە.

سەرۆكی ئەمریكا لە پۆستەكەدا هەروەها ئاماژەی بەوەداوە كە لە ڕێگەی چەند نوێنەرێكیانەوە، بەهەمانشێوە پەیوەندییەکی زۆر باشیان لەگەڵ حزبوڵای لوبنانیش ئەنجامداوە.

ترەمپ گوتی: حزبوڵا ڕەزامەندی نیشانداوە كە لای خۆیەوە ئەوان تەقە و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان ڕابگرن.

لە كۆتاییدا جەختی كردەوە كە رێككەوتن كراوە بە شێوازێک کە نە ئیسرائیل و نە حزبوڵا هێرش بکەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە سوپای ئیسرائیل پەیامێكی ئاگاداری ئاراستەی هاووڵاتییانی باشووری شاری بەیرووتی پایتەختی لوبنان كرد كە لە زووترین كاتدا ماڵەكانیان چۆڵ بكەن، چونكە هێرش دەكەنە سەر چەند شوێنێكی ناوچەكە.

لەبەرامبەریشدا قەرارگەی خاتەمولئەنبیای هێزە چەكدارەكانی ئێران ڕاگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە و رایگەیاند: ئەگەر ئیسرائیل هێرش بكاتە سەر باشووری بەیرووت، ئێمەش هێرش دەكەینە سەر باكوری ئیسرائیل و پێویستە دانیشتووانی ئەو ناوچانە ماڵ و ناوچەكانیان چۆڵ بكەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.