Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 00:58

ئەمریكا رەتی دەكاتەوە هیچ فڕۆكەیەكیان لە ئێران خرابێتە خوارەوە

کوردستان TV
100%

سوپای ئەمریكا ئەمڕۆ هەینی بەفەرمی رەتی كردەوە هیچ فڕۆكەیەكیان لەناو خاكی ئێران كەوتبێتە خوارەوە.

شەوی رابردوو تەلەفزیۆنی ئێران لەسەر زاری بەرپرسێكی باڵا گواستییەوە كە فڕۆكەیەكی شەڕكەری ئەمریكییان لە نزیك شاری بوشەهر خستووەتە خوارەوە.

لای خۆیەوە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا (سێنتكۆم) ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: هیچ فڕۆكەیەكمان لە ئاسمانی ئێران نەپێكراوە و نەخراوەتە خوارەوە.

سێنتكۆم جەختیشی كردەوە كە سەرجەم فڕۆكەكانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەلامەتن.

ئەمە لەكاتێكدایە كە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا پێشتر لە كاتێكی دیكەدا رایگەیاندبوو كە دوێنێ پێنجشەممە لە بەرەبەیاندا لەنزیك شاری بەندەر عەباس درۆنێكی ئێرانییان تێكشكاندبوو بەر لەوەی لە بنكەكەی بەرز ببێتەوە.

هەروەها 5 درۆنی دیكەشیان تێكشكاندبوو كە لەناو خاكی ئێرانەوە ئاراستەی بنكەیەكی سەربازی ئەمریكا لەناو خاكی كوێت كرابوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.