Erbil 31°C سێشەممە 28 تەمووز 19:15

سەرچاوەیەكی ئەمریكی: تێچووی شەڕی ئێران تا ئێستا 95 ملیار دۆلارە

کوردستان TV
100%

بەگوێرەی سەرچاوەیەكی میدیایی ئەمریكی، تێچووی شەڕی ئێران تا ئێستا لەسەر ئەمریكا 95 ملیار دۆلار بووە، ئەمە لەكاتێكدایە كە وەزارەتی جەنگی ئەمریكا دەڵێت تا ئێستا 29 ملیار دۆلاریان خەرج كردووە.

ماڵپەڕی (Iran War Cost Tracker) رایگەیاندووە: شەڕ و ئۆپڕاسیۆنەكانی ئەمریكا دژی ئێران بەشێوەیەكی گشتی تا ئێستا 95 ملیار دۆلاری تێچووە.

وەزارەتی جەنگی ئەمریكا ناوەڕاستی ئەم مانگەدا داتای تێچووەكانی شەڕی دژی ئێرانی بڵاو كردەوە و تێیدا ئاشكرای كرد كە تا ئێستا 29 ملیار دۆلار خەرج كراوە.

لەلایەكی دیكەشەوە ئاژانسی (سی ئێن ئێن) مانگی رابردوو رایگەیاندبوو كە ئەمریكا 40 بۆ 50 ملیار دۆلاری لە شەڕی ئێراندا خەرج كردووە. جەختیشی كردبووەوە كە ئەم بڕە پارەیە جگە لە دووبارە بنیاتنانەوەی ئەو دامەزراوە سەربازییانەی زیانیان بەركەوتووە یاخود بەتەواوەتی لەناوچوون.

هەر ئەوەندەش نییە، بەڵكو شەڕی ئێران زیانی ئابووری لە ناوخۆی ئەمریكاش گەیاندووە، بەهۆی شەڕەوە نرخی بەنزین لە ناوخۆی ئێران 48.4% بەرزبووەتەوە، هەروەها نرخی گاز 51.3% بەرز بووەتەوە.

بەگوێرەی ئەو توێژینەوانەی زانایانی زانكۆی براون لە ئەمریكا ئەنجامیانداوە، لە ماوەی ئەو 90 رۆژەی رابردووی شەڕدا هاووڵاتییانی ئەمریكا 49.5 ملیار دۆلار زیانیان كردووە، واتە بەهۆی گرانبوونی سووتەمەنی و كەلوپەلەكانی دیكە هەر هەر خێزانێك بڕی 378.14 دۆلار پارەی زیاتری لە دۆخی ئاسایی خەرج كردووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.