ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، وەزارەتی ناوخۆی سعوودیە له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، تا بڕی 100 هەزار ڕیاڵ سزای هه‌ر كه‌سێكه كه بیه‌وێت به‌بی مۆڵه‌ت داخلی پڕۆسه‌ی حه‌ج كردن بێت،یان ته‌نیا ڤیزای هاتنه چووره‌وه‌ی هه‌بێت بۆ سعوودیه بۆ مه‌به‌ستی تر .
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعوودیه هاتووه: سزای پێبژاردنی دارایی تا 100,000 ڕیاڵ دەسەپێنرێت بەسەر هەر کەسێک کە داواکاری ڤیزای سەردانی پێشکەش کردبێت به‌ڵام بیه‌وێت بەبێ مۆڵەت حەج بكات.
هەروه‌ها ئاماژەی بەوەشداوە: غەرامەکان بەپێی ژمارەی ئەو کەسانە زیاد دەکەن کە ڤیزای سەردانیان بۆ دەرکراوە و حەجیان بەبێ مۆڵەت کردووە یان هەوڵی ئەنجامدانیان داوە، یان چوونە ناو شاری مەککەی پیرۆز و شوێنە پیرۆزەکان داوه.
وەزارەتی ناوخۆ جەختی لەسەر پێویستی پابەندبوون بە ڕێنمایی و ڕێکخەرەکانی وەرزی حەجی ئەمساڵ و هاریکاری لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەلامەتی میوانانی ماڵی خودا کردەوە و دووپاتیکردەوە کە سەرپێچیکردنی ئەم ڕێنماییانە ئەنجامدەرانی تووشی سزای یاسایی دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.