Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 11:15

ته‌ندروستیی لوبنان: ئیسرائیل هێرشی كرده‌ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌كی حكوومی و قوربانی لێكه‌وته‌وه‌

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی لوبنان بڵاویكرده‌وه‌، به‌هۆی هێرشی چڕی ئیسرائیل بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌كی حكوومی له‌ باشووری لوبنان چه‌ندین كه‌س به‌ سه‌ختی بریندار بوون ، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئیسرائیل په‌یمانی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی 45 رۆژه‌ی له‌گه‌ل حكوومه‌تی لوبنان واژۆ كردووه‌ .

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ده‌ڵێت:  "ئەو زیانە زۆرەی کە لە ئەنجامی هەڵمەتێکی دوژمنكارانه‌ی ئیسرائیل لە دەوروبەری نەخۆشخانەی ته‌بنینه‌ كه‌تووه‌ كه‌ نەخۆشخانەیه‌كی حکوومییه‌ ئیدانە ده‌كه‌ین."

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ : "به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مرۆی ئیسرائیل 9 کەس بریندار بوونه‌ کە 7 کەسیان کارمەندی نەخۆشخانەن کە 5یان ژنن."  

له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی لوبنان هاتووه‌: "چەند بەشێک لە نەخۆشخانەکە زیانیان بەرکەوتووە، بەتایبەت ژووری فریاکەوتن، ژووری نەخۆش، چارەسەری کیمیایی، چاودێری چڕ، MRI، نەشتەرگەری، چاککردنەوەی گشتی، ژووری چاوەڕوانی و ژووری نیشتەجێبوونی کارمەندان".

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.