Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:05

بیلال بولبول دەستگیر كرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە پۆلیسی بەغدا دەستگیركردنی دزێكی ماتۆڕسكیلی مەترسیداری دەستگیر كرد، دزەكە ناسراوە بە (بیلال بولبول).

پۆلیسی ناوچەی كەرخی بەغدا رایگەیاند: دوای بەدواداچوونێكی چڕی مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی پۆلیسی كەرخ، توانرا تۆمەتبار (بیلال بولبول) دەستگیر بكرێت.

بیلال بولبول یەكێك بووە لە تۆمەتبارە مەترسیدارەكانی دزینی ماتۆڕسكیل كە لە ناوی شاری بەغدا دەیان تاوانی دزینی ماتۆڕسكیلی ئەنجامداوە.

بیلال بولبول رادەستی لایەنە پەیوەندارەكان كراوە و بڕیارە لە ئایندەیەكی نزكیدا رووبەڕووی دادگا بكرێتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.