Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:04

دۆناڵد ترەمپ: ڕێگە نادەین یۆرانیۆم لای ئێران بمێنێتەوە و گەمارۆکەمان پەککەوتنی گەورەی دروست کردووە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی نوێدا بۆ پەیامنێران، هەڵوێستی توندی وڵاتەکەی بەرامبەر بە بەرنامەی ئەتۆمی و ئابووریی ئێران دووپات کردەوە و ڕایگەیاند، واشنتۆن ڕێگە نادات تاران هیچ بڕە یۆرانیۆمێکی پیتێنراوی لا بمێنێتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ـی ئایار، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: ئێمە ئەو یۆرانیۆمەمان دەستدەکەوێت هەرچەندە پێویستمان پێی نییە و نامانەوێت، ڕەنگە دوای ئەوەی وەرمانگرت لەناوی بەرین، بەڵام ڕێگە نادەین لای ئەوان بمێنێتەوە.

ترەمپ هۆشداریشی دا کە یان دەبێت دڵنیابنەوە لەوەی ئێران نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، یانیش ئەمریکا ناچار دەبێت کارێکی زۆر توند و یەکلاکەرەوە ئەنجام بدات.

سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە کە دەبێت گەرووی هورمز بە کراوەیی و بەبێ وەرگرتنی هیچ سەرانە و باجێک بمێنێتەوە، چونکە ڕێڕەوێکی نێودەوڵەتییە. ترەمپ گوتی: هیچ کەشتییەک ناتوانێت بەبێ ڕەزامەندی ئێمە تێپەڕ ببێت. هێزی دەریایی کارێکی سەرسوڕهێنەری کردووە و هیچ کەشتییەک بەبێ مۆڵەتی ئێمە ناچێتە ناو ئێران و لێشی نایەتە دەرەوە.

ترەمپ ئاشکرای کرد کە گەمارۆ دەریاییەکەی ئەمریکا بۆ سەر گەرووی هورمز و ئاوەکانی باشوور، ڕۆژانە بڕی 500 ملیۆن دۆلار زیان لە ئێران دەدات، چونکە تاران بە تەواوەتی پەکیکەوتووە و ناتوانێت هیچ شتێک لەو ڕێگەیەوە هەناردە بکات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.