Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 18:55

ترەمپ: دانوستانەکان لەگەڵ ئێران لە قۆناغی کۆتاییدان؛ یان ڕێککەوتن یان دۆخێکی خراپ

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە نوێترین لێدوانیدا سەبارەت بە ئایندەی پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و تاران ڕایگەیاند، پڕۆسەی گفتوگۆکان گەیشتووەتە قۆناغی یەکلاکەرەوە.

ترەمپ وتی: "ئێمە لە قۆناغەکانی کۆتایی دانوستانەکانین لەگەڵ ئێران و دەبینین لە داهاتوودا چی ڕوودەدات." ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێستا پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە کە ئایا تاران ئامادەیە بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتن (سەودا) یان ئەوەتا واشنتن بە شێوەیەکی دیکە کۆتایی بەو بابەتە دەهێنێت.

هەروەها ترەمپ هۆشداریی توندی دا کە ئێران لەبەردەم دوو بژاردەی تونددایە و وتی: "پێویستە ئێران یان واژۆ لەسەر ڕێککەوتنێک بکات، یان چاوەڕێی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆمەڵێک دۆخی زۆر خراپ بێت."

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.