بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لایەنە پەیوەندیدارەکانی وڵاتەکەی ڕاسپارد کە پڕۆسەی دوورخستنەوە و ناردنەوەی ئەو چالاکوانە نێودەوڵەتییانە خێرا بکەن کە لەناو کەشتییەکانی شکاندنی گەمارۆی غەزەدا بوون.
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکان، نەتانیاهۆ داوای کردووە ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان بە خێرایی جێبەجێ بکرێن بۆ ئەوەی چالاکوانە دەستگیرکراوەکان ڕەوانەی وڵاتەکانیان بکرێنەوە. ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە هێزە دەریاییەکانی ئیسرائیل ڕێگرییان لە کەشتییەکان کردبوو بگەنە کەناراوەکانی کەرتی غەززە و دەستیان بەسەردا گرتن.
ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە ڕێگە بە هیچ کەشتییەک نادات بەبێ پشکنین و هەماهەنگی پێشوەختە بچێتە ناو غەززە، لە کاتێکدا چالاکوانە نێودەوڵەتییەکان ئامانجی خۆیان بە گەیاندنی هاوکاری مرۆیی و شکاندنی گەمارۆی چەند ساڵەی سەر غەزە وەسف دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.