حكوومەتی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە بەفەرمی پشووی رۆژانی جەژنی قوربانی دیاری كرد، بەپێی راگەیەنراوی حكوومەت بۆ جەژن 5 رۆژ پشوو دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتی عەلی فالح زەیدی سەرۆك وەزیران بەڕێوەچوو.
لە كۆبوونەوەكەدا بەفەرمی پشووی رۆژانی جەژنی قوربان دیاری كرا.
پشووەكە لە رۆژی سێشەممە رێكەوتی 26ی ئایار دەست پێ دەكات تا رۆژی شەممە رێكەوتی 30 ئایار پشوو.
رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 31ی ئایار بەشێوەی فەرمی دەوام لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكوومەت دەست پێ دەكاتەوە.
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هەروەها بڕیاردرا، رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو رێكەوتی 4ی حوزەیران بەهەمانشێوە پشوو بێت بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی غەدیرەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.