Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 04:39

وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێکی نوێی بۆ بازرگانانی ئۆتۆمبێل دەرکرد

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە بڕیارێکی نوێدا ئاسانکارییەکی گەورە بۆ بازرگانان و خاوەن پێشەنگاکانی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل ڕادەگەیەنێت و سەرجەم سزا داراییەکانی سەر شانیان لادەبات.

بەگوێرەی فەرمانی وزاری ژمارە (١٣٩٣٥) کە لە ڕێکەوتی 13-5-2026بە واژووی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ دەرچووە، بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی ماوەی ساڵێک بۆ تۆمارکردنی ئەو ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلانەی پێشتر هاوردە کراون.

ئەم هەنگاوەی وەزارەتی ناوخۆ لەپێناو بەرژەوەندی گشتی وڕەچاوکردنی دۆخی دارایی هاووڵاتیانە، بەتایبەت دوای ئەو لێکەوتە نەرێنییانەی بەهۆی بارودۆخی شەڕی نێوان (ئەمریکا و ئێران) کەوتە سەر کەرتی بازرگانی و کەسابەتی خەڵک، کە بووە هۆی ئەوەی بەشێکی زۆری ئۆتۆمبێلە هاوردەکراوەکان لە گەراج و پێشەنگاکان بمێننەوە و نەفرۆشرێن.

کێ لەم بڕیارە سوودمەند دەبێت؟
 ١- بازرگانانی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل.
 ٢- خاوەن کۆمپانیاکانی هاوردەکردن.
 ٣- خاوەن پێشەنگاکان.

ئەو کەسانەی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلیان هاوردە کردووە و

بەهۆی دۆخی شەڕەوە نەیانتوانیوە بیفرۆشن یان تۆماری بکەن، لە ڕێکەوتی دەرچوونی فەرمانەکەوە 1 ساڵ مۆڵەتیان بۆ درێژ دەکرێتەوە و هیچ سزایەکی داراییان ناکەوێتە سەر.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.