Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:16

نەتانیاهۆ لە كاتی شەڕی ئێراندا بە نهێنی سەردانی ئیماڕاتی كردووە

کوردستان TV
100%

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاشكرای كرد، بنیامین نەتانیاهو لە کاتی جەنگی ئێراندا، سەردانێکی نهێنی بۆ دەوڵەتی ئیمارات ئەنجامداوە، لەو سەردانەدا لەگەڵ شێخ محەمەد بن زیاد سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبووەتەوە.

نووسینگەی نەتانیاهو دەڵێت: هەرچەندە هیچ وێنەیەکی فەرمی سەردانەكە و کۆبوونەوەکان بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام ئەم سەردانەی نەتانیاهۆ بۆ ئیماڕات بووەتە هۆی داهێنانێکی مێژوویی لە پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئیماڕات.

ئەمە یەکەمجارە ئیسڕائیل بە فەرمی هەواڵی سەردانێکی لەو شێوەیە ئاشكرا بكات، هەرچەندە نەتانیاهو پێش ڕێککەوتنی ئیبراهیم لە ساڵی 2018 بە نهێنی سەردانی ئیماڕاتی کردبوو.

ڕۆژنامە ئیسرائیلییەكان ئاماژە بەوە دەكەن کە ئێستا پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئیماڕات گەیشتوونەتە ئاستێکی نوێ و بەرەو باشتربوون دەچن.

ئاشكراكردنی هەواڵی سەردانی نەتانیاهۆ بۆ ئیماڕات دوای ئەوە دێت كە ڕۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ) لە ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای كردبوو كە فڕۆكە جەنگییەكانی ئیماڕات مانگی ڕابردوو هێرشی ئاسمانییان کردبووە سەر چەند ناوچەیەكی ئێران، هەرچەندە دەوڵەتی ئیمارات تا ئێستا بە فەرمی دانی بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە دانەناوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.