وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لیستی مووچەی مانگی نیسان (مانگی چوار)ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە، بەگوێرەی خشتەكە مووچەی سەرجەم فەرمانبەران لە ماوەی سێ رۆژدا دابەش دەكرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند: سبەی چوارشەممە ڕێکەوتی (13ی ئایاری 2026) دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، هەروەها ڕۆژی شەممە (16ی ئایاری 2026) کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت.
وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە هەروەها رایگەیاند: لەگەڵ ئەوەی بەپێی خشتەکە مووچەی خانەنشینانی سەربازی بە شێوەی کاش ڕۆژی پێنجشەممە دابەش دەکرێت، بەڵام ئەو خانەنشینانەی لە ڕێی پرۆژەی هەژماری من مووچە وەردەگرن، دەتوانن سبەی چوارشەممە مووچەکانیان لە ڕێی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە ( ATM ) وەربگرن.
ئەمە لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن بەغداوە دوایین گوژمەی تەموویلی مووچە خرابووە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی كە بۆ ئەم مانگە بڕەكەی زیاتر لە 961 ملیار دینار بوو.
وێنە: خشتەی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان:-

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.