بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، باران دەبارێت و پلەی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە 12ـی ئایار، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومولەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: بە گشتی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی کەمێک نمەباران و هەورە بروسکە لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری شارەکان لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک لە کەشدا بەتایبەت لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری هەرێم، پاشان ئاسمان لە شەودا دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور. پلەی گەرما کەمێک دادەبەزێت.
بۆ سبەی چوارشەممە 13ـی ئایار، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی: ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت وە لە ناوچەکانی باکووری هەرێم نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری کەمێک نمەباران و هەورە بروسکە لەم ناوچانە، هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ هەیە بەتایبەت لەناوچەکانی باشووری هەرێم و گەرمیان لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ. هەروەها پلەی گەرما 1 بۆ 3 پلە نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان | سێشەممە | چوارشەممە |
| هەولێر | 32 | 30 |
| سلێمانی | 30 | 28 |
| دهۆک | 32 | 30 |
| هەڵەبجە | 33 | 30 |
| زاخۆ | 32 | 30 |
| گەرمیان | 37 | 33 |
| چەمچەماڵ | 33 | 31 |
| سۆران | 28 | 27 |
| پیرمام | 27 | 26 |
| حاجی ئۆمەران | 19 | 18 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.